http://awenakurd.loxblog.com/ always

صنایع آلومنیوم
پیش بینی

ئاوێنه ماڵپه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری فه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌رهه نگ و هونه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری کوردی

google
گوگلي کوردي
NOW
اين وبلاگ را صفحه خانگي خود كنيد! ذخيره كردن صفحه! اضافه کردن اين وبلاگ به علاقه منديها! لينک RSS
Blog Categories
Follow M.Pishbini on
Google Plus Facebook Twitter Rss
Weather

کاتێک بینیم گەڵاکان زەردەبن و هەڵدەوەرن ... زانیم خەمەکانیش وەرزێکیان هەیە تا لە گەشە بکەون و هەڵوەرن .... ئێستا تێگەیشتی هاوری ئەزیزم من بۆچی ئیشقی پاييزم.؟؟






ئیمان سه‌برو لێبوردنه

هه‌موو ئافره‌تێکی جوان مه‌رج نیه چاك بێت.. به‌ڵام ئافره‌تی جوان له به‌ر چاوانه ئافٿره‌تی ژیرو داناو به‌ره‌وشت له‌به‌ر دڵانه.... ناپلوێن

ئافٿره‌تی چاك و ته‌ندروستی چاك گه‌نجینه‌ی پیاوه ...... جۆن رای

من هیچ له‌نهێنی خوا نازانم.. به‌ڵام زۆرشت ده‌رباره‌ی مرۆڤ ده‌زانم...... بوزا

ئه‌وانه‌ی خۆشه ویستیه‌كانیان ده‌رناخه‌ن وه‌ك ئه‌وانه وان كه خۆشه‌ویستی ناكه‌ن....شكسپیر

ئه و ئازاره‌ی ناتوانیت لێی ره‌د بیت لێی را ی دێت...... شكسپیر

یاسا نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی بونی عــه‌‌قڵه ..... سوقرات

دڵی ئاٿفره‌ت گه‌وره‌ترین سه‌ڕچاوه‌ی خۆشه‌ویستی و دڵ سۆزیه ...... سوقرات

باشترین شت له لێقه‌وماندا بیر كردنه‌وه‌یه........ سوقرات

من بیر ده‌كه‌مه‌وه كه‌واته من هه‌م........ دیكارت

بروام كرد كه هیچ شتێك نیه به‌قه‌د بیركردنه‌وه ئازار كێش بێت .....‌ئـــاراگۆن

هه‌ر ده‌نگێ له‌ سروشته‌وه‌ بێت جۆرێک مۆسیقیه‌ ، به‌ڵام هه‌موو که‌س ناتوانێ ده‌رکی پێ بکات .....باخ

دۆستی ئێوه‌ که‌سێکه‌ که‌ هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانتان بزانێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆشی بوێن ......په‌رمۆدا به‌ترا

هیچ شتێک گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت ئه‌وه‌ ئێمه‌ین که‌ ده‌گۆڕێین .......هنری دیوید

هه‌زاران ڕیگه‌ ئه‌تگه‌یه‌نێته‌ خۆش به‌ختی م گه‌ر یه‌کێ له‌وان به‌سترا ڕێگایه‌کی تر هه‌ڵبژێره‌ .......یۆرسن

ئه‌ڵقه‌یه‌کی سستی زنجیر به‌سه‌ بۆ پارچه‌ پارچه‌ کردنی زنجیرێک ....... په‌رمۆدا به‌ترا

دنیا بۆ پیاو زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌ ، بۆ ژن زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک دنیایه‌که‌ ..........ئاناتۆل فرانس

ئه‌وه‌ی له‌ هه‌وڵدان ماندوو نه‌بێ سه‌ره‌نجام سه‌رکه‌وتوو ئه‌بێت ........بتهۆڤن 

سه‌روه‌ت له‌ شه‌ڕدا و سه‌رکه‌وتنت له‌ عه‌شقدا هۆکاری به‌خته‌وه‌ریه‌ .......... مۆلێر

چێژ له‌ به‌هار نه‌به‌یت دووچاری خه‌زان ئه‌بیت ........شکسپیر

واز هینان له‌ ئازادی واز هینانه‌ له‌ ژیان.......رۆسۆ

پیاو ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ دایکییان دروستیان کردون.............بلزاک

ئه‌وشته‌ی که‌ نامان کوژیت به‌هێزمان ده‌کات...........نیشته

چه‌نه‌بازی و زۆر بڵێیی جیگای زمان ره‌وانی ناگریته‌وه‌..........جه‌لال ژاژله‌یی

به‌رهه‌ڵستی و توره‌یمان به‌ ئارامیمانه‌وه‌ به‌نده‌...........جوهر

خۆشه‌ویستی رێگای درۆی حه‌ڵاڵ ده‌دات............ئه‌حلام مه‌نسور

ژنی‌ ژێر ماڵ پیاو دروست ده‌كات ، بێ ئه‌قڵیش ده‌یڕوخێنێ............ (( سوله‌یمانی‌ كوڕی‌ داود )) سه‌لامی‌ خوای‌ له‌سه‌ر بێت

ژن ، كیسه‌ی‌ پاره‌كه‌ی‌ به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌گرێ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئافره‌ت بیبینێ ، به‌ڵام پیاو ده‌یشارێته‌وه‌ تاكو ژنه‌كه‌ی‌ نه‌بینێ

ژن ئه‌وه‌ی‌ بۆی‌ ده‌كرێ نایبینێ ، ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌بینێ كه‌ بۆ ئه‌و ناكرێ .............. جۆرج كۆرتلین 1903

ژن چوار چه‌كی‌ هه‌یه‌ : زمان ، نینۆك ، فرمێسك ، له‌ خۆچوون .................ئیتاڵی

بێ ناوی زۆر باشتره‌ له‌ به‌دناوی...............بولد جیرالد

ئه‌وه‌ی یه‌کێ ڕاوبنێ ،خۆشی ناحه‌سێته‌وه‌............ خاندی

مرۆڤ ده‌بێته‌ شاعیر ئه‌گه‌ر توشی خۆشه‌ویستی بێت...........ئافٿڵاتون

له‌ هاورێیه‌تی دا ته‌نها ئه‌و هه‌ڵانه‌ ده‌بینین که‌ ده‌شێ هاورێکانمان ئازار بده‌ن، له‌ خۆشه‌ویستیشدا ته‌نها ئه‌و هه‌ڵانه‌ ده‌بینین که‌ ئێمه‌ ئازار ده‌ده‌ن...........لابدۆیێر

خۆشه‌ویستی له‌ نه‌رم و نییانی ئاٿره‌ت که‌م ده‌کاته‌وه‌، له‌ هی پیاو زیاد ده‌کات......جان پۆڵ رێچسته‌ر

ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی که‌ ته‌نها به‌شێکه‌ له‌ ژیانی پیاو، ته‌واوی مێژووی ئافٿره‌ته..............مادام دۆستایل

خۆشه‌ویستی له‌ نه‌رم و نییانی ئاٿره‌ت که‌م ده‌کاته‌وه‌، له‌ هی پیاو زیاد ده‌کات......جان پۆڵ رێچسته‌ر

ئه‌گه‌ر مزگێنیه‌کت بۆ که‌سێک پێیه‌ ، په‌له‌ بکه‌ له‌ گوتنی

باشترین به‌رنامه‌ داڕشتن بۆ داهاتوو ، سوود وه‌رگرتنی دروست له‌کا‌ته‌

مرۆڤی کامل و ته‌واو که‌سێکه‌ که‌ ژیانی خۆی به‌ ده‌ستی خۆی دروست بکات

ئازادی بیرکردنه‌وه‌ و پێنوس و زمان و ....... ده‌بێته‌ هۆی ئاوه‌دانی ولات

وتوویژی خۆت براده‌رانه‌ ده‌ست پی بکه‌

جوانترین شعر له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان لایه‌ لایه‌ی دایکانه

به‌ خۆڕاگری به‌ هه‌موو شتێک ده‌توانی بگه‌یت

ئازادی مافه‌و ده‌بیت وه‌رگیرێ و دیاری نییه‌ پێشکه‌ش بکرێت

به‌ هه‌بوونی ئیراده‌ی به‌هێز ده‌بیته‌ خاوه‌نی هه‌موو شتێک

www.dastan.se



Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:ووته‌کانی ژیان-ووتــه‌ی نــــاوداران,ووته‌ به‌نر‌خه‌کان,Time: By: محمد پیش بینی| |


 

چه‌ند په‌ندێکی پێشینانی کوردی به‌سوود‌ :-

 

 

1- قه‌ل  به‌ قه‌لی وت ڕووت ڕه‌ش بێت

2- چه‌م بێ چه‌قه‌ڵ نابێت

3- له‌ هه‌موو هه‌ورێک باران نابارێت

4- ئه‌وه‌ی سمێڵی سوور بێت هه‌مزاغا نیه‌

5- نان ئه‌و نانه‌یه‌ ئه‌مڕۆ له‌خوانه‌

6- ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر سکی تێره‌

7- گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننه‌تی قه‌ساب هه‌ڵمه‌گره‌

8- تا خاوه‌ن  ماڵ دزی گرت،دز خاوه‌ن ماڵی گرت

9- که‌ زۆر هات قه‌واره‌ به‌تاڵه‌

10- ماڵ له‌ خۆی نه‌بوو میوانیش ڕووی تێکرد

11- سه‌ری نایه‌شێت په‌ڕۆی لێ به‌ستووه‌

12- که‌ڵه‌شێریش نه‌بێت ڕۆژ ئه‌بێته‌وه‌

13- سه‌فه‌رو مه‌عامه‌له‌ سه‌نگی مه‌حه‌که‌

14- کاری ئه‌مڕۆ مه‌خه‌ره‌ سبه‌ی

15- گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ئه‌ڕوێته‌وه‌

16- به‌رد له‌ جێ ی خۆی سه‌نگینه‌

17- دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی دروست کات

18- مار ڕقی له‌ سیره‌، سیریش   له‌ به‌رده‌م کونی مار ئه‌ڕوێت

19- سه‌لکی سیری یان قنچکی پیازی

20-هه‌موو شتێک به‌ خوێ، خوێش به‌ مانا

21- ماڵی قه‌ڵب سه‌ر با خاوه‌نێتی

22- ماست نیه‌ به‌ ده‌مته‌وه‌ دیار بێت

23-چی بچێنیت ئه‌وه‌ ئه‌دووریته‌وه‌

24- پاره‌ بده‌و مه‌لا له‌ مزگه‌وت ده‌رکه‌

25- سه‌یری دایک بکه‌و ، دوێته‌ بخوازه(داڵک بدوێنه‌و دوێته‌ بخوازه‌‌)‌

26- ماسی له‌ به‌حرا سه‌ودا ناکرێت

27- شه‌ل نی یه‌ پێ ی  شکاوه‌

28- قه‌دری زێڕ لا ی زه‌ڕه‌نگه‌ره‌

29- ئاش له‌ خه‌یاڵێک ، ئاشه‌وان له‌ خه‌یاڵێک

30- به‌ به‌ردێک دوو چۆله‌که‌ی کوشت

31- برسێتی ڕه‌گی هاری به‌ده‌مه‌وه‌یه‌

32- دار هه‌ڵبڕه‌ سه‌گی دز دیاره‌

33-دوو پشکه‌ له‌خۆی به‌شکه‌

34- بۆ ڕیش جوو سمێڵیشی دانا

35- مریشک هێلکه‌ی قازی کرد  قنگی دڕا

36- به‌ قه‌د به‌ڕه‌که‌ی خۆت قاچ ڕاکێشه‌

37- هه‌ر که‌س به‌ لێفه‌ی خۆی بنوێ

38- کێ خواردوویه‌ته‌وه‌و کێ ی گرتووه‌

39- بانێکه‌و دوو هه‌وا

40- به‌ڕه‌ لای ته‌نکیه‌وه‌ ئه‌دڕێ

41- کونه‌ مشکی لێ بووه‌ به‌ قه‌یسه‌ری

42- گه‌وره‌ ئاو ئه‌ڕێژێ و بچوکیش قاچی تێوه‌ر ئه‌دات

43- کوێر تا ئه‌مرێ به‌تامای دوو چاوی ساغه‌

44- کاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه‌

45- ئه‌وه‌ی که‌ بۆ گوو که‌ر هه‌ڵ ئه‌که‌وێت بۆ ڕاوکه‌ر هه‌ڵ ناکه‌وێت

46- نان بۆ نانه‌وا گۆشت بۆ قه‌ساب

47- له‌ کاتی ڕاوا نه‌بێت گووی نایه‌ت

48- به‌ری ڕۆژ به‌ بێژنگ ناگیرێت

49- دوو گا له‌ دۆڵێکا ڕه‌نگی یه‌ک نه‌گرن خوی یه‌ک ئه‌گرن

50- ندی و بدی کورێکیان بوو له‌ جیاتی ناوک کێریان بڕی

51- تف هه‌ڵده‌ ناو چه‌وانی خۆت ئه‌گرێته‌وه‌

52- کای کۆن به‌با مه‌که‌

53- هه‌تا گوندۆر گوندۆر بوو خزمی مه‌ گه‌له‌ک زۆر بوو، گوندۆر هاته‌ بڕانێ خزمی مه‌ هاته‌ قڕانێ

54- گۆزه‌ی تازه‌ ئاوی خۆشه

55- ئه‌و ماسته‌ بێ موو نی یه‌

56- ئه‌و باوکه‌ی مه‌له‌وان بوو کوڕه‌که‌ی ئاو بردی

57- به‌رد تل بده،‌ بێ کار مه‌به‌

58- دۆم به‌ دانیشتن ماڵی وێرانه

59- کا هی خۆت نه‌بوو کایێنه‌که‌ هی خۆت بوو

60- سه‌ری بێ ده‌لاک مه‌تاشه

61- مریشک هێلکه‌ش ئه‌کات و ڕیقنه‌ش ئه‌کات

62- گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه‌

63- له‌  ئاوی خووڕ مه‌ترسه‌ له‌ ئاوی مه‌نگ بترسه‌

64- له‌ بخۆر مه‌ترسه‌ له‌ نه‌خۆر بترسه‌

65- ده‌ریا به‌ ده‌می سه‌گ گڵاو نابێت

66- باری که‌ر دایم قورسه

67- بووکێ له‌گه‌ڵ تۆمه‌ خه‌سوو تێبگه‌

68- دیوار له‌گه‌ڵ تۆمه‌و پاسار گوێت لێ بێت

69- هه‌موو که‌س له‌ شه‌ڕواڵی خۆی دا پیاوه‌

70- که‌س به‌ دۆی خۆی ناڵێت ترشه

71- ئه‌یه‌وێت ماسی بگرێت و قاچیشی ته‌ڕ نه‌بێت

72- ده‌سته‌ چه‌وره‌که‌ی خۆت به‌ من مه‌سڕه

73- مردوو له‌وه‌ پاکتر ناشۆرێت

74- له‌ ئاش زۆری پێچووه‌، له‌ ڕێگا په‌له‌ په‌لیه‌تی

75- دوای کڵاوی با بردوو مه‌که‌وه‌

76- ئه‌و هه‌ویره‌ ئاو زۆر ئه‌کێشێت

77- ته‌شی ڕێس ته‌شی ڕێس بێت به‌کلکی که‌ریش بێت ئه‌ی ڕێسێت

78- بیانووی تڕ نانی جۆیه‌

79- به‌ختی له‌ هه‌موو شتێکدا ڕه‌شه‌،ته‌نها له‌ شووتی دا سپی یه‌

80- سه‌ری له‌ به‌ر هه‌تاو سپی نه‌کردووه‌

81- من هه‌ر به‌ پاڵووت ئه‌که‌م و تۆ هه‌ر ئه‌بیت به‌ پاشوو

82- من ئه‌ڵێم نێره‌ ئه‌و ئه‌ڵێت بیدۆشه‌

83- ڕێوی به‌ کونا نه‌ ئه‌چوو شتێکیشی به‌ست به‌خۆیه‌وه‌

84- که‌ گوورگ پیر بوو ئه‌بێت به‌ مه‌خسه‌ره‌ی سه‌گ

85- ڕێوی له‌ کونی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه‌ گه‌ڕ ئه‌بێت

86- که‌ری دێز حه‌ز به‌ تۆپینی خۆی و زه‌ره‌ری ساحێبی ئه‌کات

87- نان خۆرت بمرێ به‌س مشور خۆرت نه‌مرێ

88- ئه‌وه‌ی ده‌تگرێنێت دۆسته‌، ئه‌وه‌ی که‌ پێت پێ ئه‌که‌نێ دوژمنته‌

87- له‌ ده‌ گوێز گوێزێک پووچ ئه‌بێت

88- که‌ جام پڕ بوو لێ ی ئه‌ڕژێ

89- سه‌رێکی هه‌یه‌و هه‌زار سه‌ودا

90- له‌ ده‌رگای هه‌ر که‌سێکت دا له‌ ده‌رگات ئه‌ده‌نه‌وه‌

91- ده‌نگی ده‌هۆڵ له‌ دوور خۆشه‌

92- ئه‌گه‌ر مار جارێک پێوه‌ی دایت خوا بیگرێ، ئه‌گه‌ر بوو بو دوو جار خوا تۆ بگرێت

93- با له‌ هه‌ر کوێیه‌که‌وه‌ بێت ئه‌و له‌وێ شه‌ن ئه‌کات

94- له‌ کانی یه‌ک ئاوت خوارده‌وه‌ لێڵی مه‌که‌

95- دار به‌ ته‌وری وت گه‌ر کلکت له‌ خۆم نه‌ بوایه توانای بڕینمت نه‌ ده‌بوو

96- هه‌ردووک جاشی ماکه‌رێکن

97- ئه‌وه‌ی به‌رز بفڕێت نزم ئه‌نیشێته‌وه‌

98- سوار تا نه‌گلێ نابێت به‌ سوار

99- قه‌رز کۆن ئه‌بێت نافه‌وتێت

100- قه‌رز دوو ماڵ ئاوه‌دان ئه‌کاته‌وه‌

101- ماڵی زیاد سه‌ر ناشکێنێت

102- قومارچی دۆڕاو نه‌ڵێت به‌ .......ه‌وه‌ دڵی ئه‌ته‌قێ

103- ئاشی نه‌زان خوا ئه‌یگێڕێت

104- خوا تا کێو نه‌بینێت به‌فری تێ ناکات

105- به‌ردی بچووکیش سه‌ر ده‌شکێنێ

106- هه‌موو گیانله‌به‌رێک گۆشتخۆره‌ به‌س ناوی گورگ به‌ده‌

107- بزن هه‌میشه‌ قنگی به‌ ده‌ره‌وه‌ بوو که‌س ناوی نه‌ ده‌برد،مه‌ڕ یه‌ک جار قنگی به‌ده‌ر‌ که‌وت

کردیان به‌ چه‌پڵه‌

108- چه‌پڵه‌ به‌ یه‌ک ده‌ست لێ نادرێت

109- ئه‌وه‌نده‌ مه‌ڵێ گوێت لێ نه‌گرن، ئه‌وه‌نده‌ش گوێ ڕامه‌گره‌ سه‌رت بێته‌ ژان

110- مناڵی بچووکیش خه‌ونی گه‌وره‌ ده‌بینێت

110- هه‌ر که‌س ده‌چێته‌ قه‌بری خۆی

‌111- ماڵی نه‌خۆری بۆ چه‌کمه‌ سۆری

112- بزن بۆ شه‌وێکیش شوێنی خۆی خۆش ئه‌کات

113- ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دڕکیش مه‌به‌

114- که‌چه‌ڵ که‌ ده‌رمانکه‌ر بێت ده‌رمانی سه‌ری خۆی ئه‌کات

115- ساڵی خۆش له‌ به‌هاره‌که‌یدا دیاره‌

116- مه‌ستی و ڕاستی

‌117- قسه‌ یان له‌ شێت یان له‌ مناڵ

118- له‌ برسا بمری له‌ گه‌ڵتا ئه‌گری نانت ناداتێ

119- گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه‌

120- بانگی موحه‌مه‌د به‌ ئاشکرا خۆشه

121- به‌رخی نێر بۆ سه‌ر بڕینه‌

122- که‌ره‌ مه‌مره‌ به‌هاره‌ کورتانت بۆ دێت له‌ ش



Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:چه‌ند په‌ندێکی پێشینان,ووته‌ به‌نر‌خه‌کان,Time: By: محمد پیش بینی| |


( دڵی باوک بەخششێکی جوانی خوای گەورەیە ) بریفۆ


( ئامۆژگاری باوک دەرمانێکی شیرینە ، سودەکەی تاڵیەکەی تێدەپەڕێنێت ) دیمۆ فیلویس


( ئەوەی نەتوانێت هەستێ بە ئەرکی باوکایەتی مافی ئەوەی نیە ژن بهێنێت ) جان جاک ڕۆسۆ

 


هاوڕێیه‌تی وه‌كو ته‌ندروستی مرۆڤ وایه‌ ، تاوه‌كو له‌ ده‌ستی نه‌ده‌یت هه‌ست به‌ به‌هاو نرخی ناكه‌یت

 


باشترین و خراپترین شت زمانه‌، چونکه‌ له‌یه‌ک کاتدا ده‌توانی ئاشتی یان شه‌ڕی پێبه‌رقه‌رار بکه‌یت

 


ئه‌گه‌ر یه‌کێکت خۆشویست، نیشانی بده‌،باشتره‌ له‌وه‌ی که‌ پێی بلێیت.

ئه‌گه‌ر ڕقت له‌ یه‌کێ بووه‌وه‌،پێی بڵێ، باشتره‌ له‌وه‌ی که‌ نیشانی بده‌یت.

 


 

 

 

 

 



Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:ووته‌ به‌نر‌خه‌کان,Time: By: محمد پیش بینی| |


صفحه قبل 1 2 3 4 5 ... 20 صفحه بعد

About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌... شانازی ده‌که‌م که‌ زمانی خۆمم هه‌یه‌...
ئاوێنـــــه :POWERED BY
last post
RSS
فرهنگ کردی به فارسی ھەنبانە بۆرینە Hanbana borina
نه‌شئه‌ی پیری
ئـــــــــــــــاوێـــــــــــنـه‌
عـــه‌رز كـــه‌ر وه‌ لـــه‌یـــلا وه‌ صـــه‌د خـــامـــه‌وه‌
چاوی تۆ قیبلەی عەشق و دڵداری
دابه‌زاندنی ئه‌لقه‌ی ۱ تا 93 چێشتی مجێور
وه‌سیه‌تنامه‌که‌ی شێرکۆ بێکەس
شێرکۆ بێکەس
«کوردستانی از زیباترین کلمات»
جــــــاده‌ چۆڵ و سێبه‌ر بوو
روژین پیش بینی
چاوه‌که‌م ئه‌مڕۆ له‌گوڵشه‌ن، گوڵ به‌ عیشوه‌ خۆی نواند
کولکه زێرینه
کولکه زێرینه
نه‌ورۆز
نەورۆز لە شیعری شاعرانی کورد
هـــــه‌ی شه‌می شــه‌وان
دڵى وام ناوێ
عادەتى ئەم چەرخە وایە، ئەهلى دڵ غەمگین ئەکا
بوکه باغانه
لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە
و صلى الله على ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە
Abdulla Pashew
خـــەت و خـــاڵا و زولف و برژۆڵ لــــــەنزیک چـــــــاوی مەستە
لـێ یــان پـرســیــم بـیــری ئــەکــەیـت وەڵامــم نــەدایــەوەو ڕۆشــتـم دواتــر لــە بــەر خــۆمــە
چـاو مــه‌ســتـه‌ ده‌ هــه‌سـتــه‌ بــێــره‌ لام خــونـچـه‌ گـوڵـــم
سازی ئاواره‌
خانمه‌ موزیكژه‌نی كورد تارا جاف
مردن گوليكه هه رده م بونداره بو بون كردني گشت كه س به شداره
شێرکۆ بێکه‌س
خۆزگه‌ باران ده‌يزانی، باڵنده‌ كراسی زياده‌ی بۆ گۆڕين نييە.
هۆنراوەیک لە حەزرەتی وەفایی
وەفایی
شعر پاییز
این کهنه رباط را که عالم نام است
شه‌وگاری ته‌نیایی
کاتێک بینیم گەڵاکان زەردەبن و هەڵدەوەرن ...
چاوه‌که‌م زانیوته‌ بۆچی خه‌و له‌ چاوم ناکه‌وێ
هەمیشە وەک نێرگز خۆت دەربخە
جه‌ژنی سالیادی له دایک بونی رۆژین
دوو چاوم خوێن ئه‌بارێنێ له‌ عه‌شقی ڕوومه‌تی ئاڵت
خونچە دڵ بونم لەحەسرت لێــــــــوی تــۆیە، غونچە دەم..!
ئەلائەی نازەنینی شۆخی شۆخان
زۆر لـه مێـژه لـێڵ بوه چاوی دڵم له م شاره دا
گه‌یشتوم بە هەستی گه‌ڵایه‌ک کە ئه‌زانێ با لە هەر لایه‌که‌وە بێت کۆتاییەکەی هەر که‌وتنه
هەڵبەستی دەروون
Daily Links
Blog Links
Blog Archive
Blog Authors
Other Tools

Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**